بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان

کوردستان

08/04/2024     ژمارەی بینراو 170

راچڵەکین-

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، بڕیارێکمان لە بەرژەوەندی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەرکرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەیدا هاتووە، "لە پێناو رەخساندنی دەرفەت بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان، لە گشتاندنێکدا بە ژمارە (784) لە رێککەوتی (2024/4/7) وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە ئیمزای د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی لەسەرە و بڕیارەکە ئاراستەی گشت زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان کراوە."

بەپێی بڕیارەکە: " بڕیاردرا بە بەخشینی رسوماتی داواکردنی پشتگیری بۆ زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بەمەبەستی پێشکەشکردن بۆ بوون بە چاودێر لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە رۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان."

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن