ئێران و تورکیا یەکەم ڕۆژی جەژنیان دیاریکرد

کوردستان

08/04/2024     ژمارەی بینراو 642

راچڵەکین-

 

هەریەک لە وڵاتانی ئێران و تورکیا یەکەم ڕۆژی جەژنیان ڕاگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆش هەرێمی کوردستان یەکەم ڕۆژی جەژن دیاریبکات.

لە ئێران، نووسینگەی عەلی خامنەیی رابەڕی باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند، لە ئێوارەی رۆژی سێشەممەدا دەتوانرێت هیلالی مانگی شەوال ببینرێت، هەربۆیە رۆژی چوارشەممە، ١٠ی مانگ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.

لەلایەکی دیکەشەوە، حکومەتی تورکیاش ئەمڕۆ رایگەیاند کە رۆژی چوارشەممە یەکەم ڕۆژی جەژن دەبێت.

تاوەکو ئێستا سوننەکان و شیعەکانی عێراق جەژنیان دیارینەکردووە.

بڕیارە ئەمڕۆش لە هەرێمی کوردستان یەکەم ڕۆژی جەژن دەستنیشان بکەن.

لە کاتێکدایە تورکیا و ئێران یەک ڕۆژیان بۆ جەژن دیاریکردووە، بەڵام ئەمە حاڵەتێکە کە بەکەمی ڕوودەدات شیعە و سوننە مەزهەبەکان لەیەک ڕۆژدا جەژن بکەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن