بڕیاری پلەبەرزکردنەوەی 14هەزار و 747 پێشمەرگە دەرکرا

کوردستان

08/04/2024     ژمارەی بینراو 141

راچڵەکین-

وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریداوە بە بەرزکردنەوەی پلەی ١٤ هەزار و ٧٤٧ پلەدار و پێشمەرگە.

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە بە فەرمانی شۆڕش ئیسماعیلی وەزیری وەزارەتەکە، بریاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی (١٤،٧٤٧) پلەدار و پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە، ئەم پلەبەرزکردنەوەیە گوزارشتە لە خشتەی نەورۆزی ٢٠٢٤ی کارمەندا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم بڕیارە پاڵپشت بەماددەی چواردە لە سیستەمی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١١ی پەیڕەوی نیزامی  ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بەیاسای ژمارە (٣٨)ی ساڵی ٢٠٠٧ە.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

بە بڕیاری شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پاڵپشت بە ماددەی 14 لە سیستمی ژمارە 6ـی ساڵی 2011ـی پەیڕەوی نیزامیی راژە و خانەنشینیی پێشمەرگە، تایبەت بە یاسای ژمارە 38ـی ساڵی 2007، ئاماژە بە فەرمانی وەزاریی وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی ئیدارەی گشتیی ژمارە 6033 له 4-12-2011 تایبەت بە رێنمایی پلەبەرزکردنەوەی کارمەندان، بڕیاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی 14747 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، ئەم پلەبەرزکردنەوەیە گوزارشتە لە خشتەی نەورۆزی 2024ـی کارمەندان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن