ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارانی رووداوەكەی مەلا ئۆمەر دەستگیر دەكات

کوردستان

13/04/2024     ژمارەی بینراو 185

راچڵەكین -

ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارانی سەرەكیی شەڕەكەی گوندی شەوەك-ی سەر بە كۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر رادەگەیەنێت و سەرجەم قوولە سەربازییەكانی گوندەكەش تێكدەدات.

‎بەگوێرەی روونكردنەوەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر كە ئەمشەو بڵاوكراوەتەوە، تێیدا هاتووە، "‎دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە گوندی شەوەكی كۆمەڵگای مەلائۆمەر لەشاری هەولێر، لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویدا و بە چەك ڕووبەڕوی یەكتر بوونەوە، لەسەر فەرمانی دادوەری لیكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، 10 تۆمەتباری سەرەكیی رووداوەكە دەستگیر كران.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشكردووە، جگە لە دەستگیركردنی تۆمەتبارانی رووداوەكە، سەرجەم قوولە سەربازییەكانی گوندی شەوەك تێكدران، رووداوەكەش هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن