هەنگاوێكی نوێ بۆ خەرجكردنی سێ مووچە نەدراوەكەی 2023ی فەرمانبەران دەگیرێتەبەر

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 1055

راچڵەكین-

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، پرسی دابەشنەكردنی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵی 2023ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی كردووە.

سۆران عومەر، بڵاویكردووەتەوە:"دوای وەڵامی سەرۆك وەزیران لەسەر سێ موچە نەدراوەكەی ساڵی 2023 بابەتەكەم ئاراستەی دادگای فیدراڵی كرد بۆ یەكلایی كردنەوەی ئەو سێ موچە كە پێویستە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ژمارە (224 و موحدتها 269/ اتحادیە/2023) بدرێتەوە بەفەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانی تۆڕی كۆمەڵاتی. 

وەرنەگرتنی سێ مووچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگەكانی ( 10-11-12)ی ساڵی 2023 كەبووە هۆكاری دوو سكاڵا لەدادگای باڵای فیدراڵی و دەرچونی بڕیاری ژمارە (224 و موحدتها 269/ اتحادیە/2023) كە پێدانی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانی تۆڕی كۆمەڵایەتی لەهەرێمی كوردستان خستە ئەستۆی حكومەتی عێراقی بەڕێگای تەوتین.

بەنوسراوی ژمارە (702/د لە25/2/2024) هاوپێچ بەواژۆی (25) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران پاڵپشت بەبڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە (224 و موحدتها 269/ اتحادیە/2023) داوامان لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد بەهاوبەشی لەگەڵ حكومەتی هەرێم بەداهاتی نانەوتی ئەو سێ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بكەن.

نوسینگەی سەرۆك وەزیران بەنوسراوی ژمارە ( 3002/2410273 لە 27/3/2024) لەوەڵامدا بۆ ئەم بابەتە پابەندی خۆی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵەكانی (2023-2024-2025) و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بۆ ئەو بابەتە ڕادەگەیەنێت.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن