كۆسرەت ڕەسول پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی مام ڕەحمان سەرانەیی دەكات

کوردستان

25/04/2020     ژمارەی بینراو 326

راچڵەكین

بەبۆنەی كۆچی دوایی مام رەحمان سەرانەیی پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەكان، كۆسرەت رەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پرسەنامەیەكی ئاراستەی خانەوادەكەی كرد.

دەقی پرسەنامەكە:

‎بەڕێزان: خانەوادەو كەسوكاری مام ڕەحمان سەرانەیی

‎بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی مام عەبدولڕەحمان حاجی ئیبراهیم، ناسراو بە مام ڕەحمان سەرانەیی، پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەكان و خاوەنی چەند شەهیدم بیست، لەناخەوە دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خۆتان و خانەوادەكەتان دەكەم، هیوادارم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێ، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی 

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن