هۆکاری سەردانەکەی ئەردۆگان بۆ عیراق ئاشکرا دەبێت

جیهان

17/04/2024     ژمارەی بینراو 236

راچڵەکین-

بڕیارە 22ی ئەم مانگە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا جارێکی دیکە بە سەردانێکی فەرمی لە پاش 12  بێتە بەغداد و لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەیی و بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە، چەند پرسێکیش تاوتوێ دەکرێت.

هۆکاری سەردانەکەیەوە، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاندووە،چەند پرسێکی وەکو هەناردەکردنەوەی نەور و گازی سروشتی و ئاو، لە عیراق تاوتوێ دەکات.

لەبارەی سەردانیکردنی هەرێمی کوردستان، ئەردۆغان وتی، "دوای سەردانەکەم بۆ بەغداد، لە گەڕانەوەمدا دەتوانین سەردانی هەولێریش بکەین و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەوێدا کۆببینەوە."

ئەو پرسە سەرەکییانەی لە چوارچێوەی سەردانەکەدا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت؛ رووبەڕووبوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان، پرۆژەی رێگای گەشەپێدان، چارەسەری پرسی ئاو، زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و وەبەرهێنانی کۆمپانیا تورکییەکان لە عێراق.

ئەردۆگان پرسی ئاویش وەکو ئەردۆگان باسی لێوە کردووە، بە یەکێک لە بابەتە گرنگەکانی دادەنێت لە سەردانەکەیدا، دەڵێت: کار دەکەین لەسەر داواکارییەکانی عیراقەوە دەکەین و دەڵێت :"هەوڵی چارەسەر کردنی دەدەین."

دەشڵێت، "پرسی نەوت و گازی سروشتی یەکێکی دیکە دەبێت لە ئامانجەکانی سەردانەکەمان و هەوڵدەدەین کێشەکانی غازی سروشتی و هەناردەکردنی نەوت بۆ تورکیا چارەسەر بکەین ."


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن