راچڵەکین-
لە
شاری هەولێر 16مین پێشانگای کتێب دەکرێتەوە، لە ناوخۆ و عیراق و وڵاتانی بیانی
تێیدا بەشدار دەبن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشانگاکە
دەکرێتەوە و بۆ ماوەی 10 رۆژ درێژە دەخایەنێت. تێیدا 300 دەزگای چاپ بەشداردەبن.
لە پێشانگاکەدا یەک ملیۆن و 500 هەزار ناونیشانی جیای کتێب نمایش دەکرێت.
بۆ ئەم پێشانگایە تاوەکو 50 لەسەد
داشکاندن بۆ کتێبەکان کراوە، تاوەکو 27ی مانگ بەردەوام دەبێت.