راچڵەکین-
سەرۆکوەزیرانی عیراق رەتیدەکاتەوە لەکاتی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، لە عیراقەوە مووشەک هەڵدرابێت.
پاش هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، دانیال
هەگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند:" بەشێک لە مووشەکەکان لە عیراقەوە ئاراستەکراون."
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی
عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریکی رایگەیاند، لە ھێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، ھیچ مووشەک
و درۆنێک لە عیراقەوە ئاراستەی ئیسرائیل نەکراوە.
دەشڵێت:" ئێمە رێگە بە ھیچ
لایەنێک نادەین خاکی عێراق بەکاربھێنێت بۆ ھێرشکردنەسەر وڵاتانی دراوسێ و ھێزەکانی
ئەمریکا."
سودانی لە گفتوگۆکەیدا باسی لەوەش
کردووە، پێشتر لە بارەی دۆخی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە هۆشداری داوە و، ئێستا دۆخەکە
ھەستیار بووە. دەڵێت :"بۆ ھێوربونەوەی دۆخی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست پێویستە شەڕی غەززە
بوەستێت."