راچڵەکین-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئیسرائیل
لەڕێگەی درۆنی بچووکەوە هێرشی کردووە و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.
ئەمیرعەبدوڵڵاهییان وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی
هێرشەکەی ئیسرائیل ئەوەی ئاشکرا کرد: بەدرۆنی بچووک ئیسفەهان بەئامانج گیراوە کە
هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە و بەرپەرچدراوەتەوە.
وتیشی، میدیاکانی ئیسرائیل و لایەنگرانی هەوڵیاندا
شکستەکانیان بگۆڕن بۆ سەرکەوتن و بابەتەکەیان گەورە کردووەتەوە.
هۆشداری ئەوەشی دا، کە ئەگەر ئیسرائیل دووبارە
هێرشبکاتەوە ئەوا بەخێرایی وەڵامیان دەدەینەوە.