زیانلێکەوتووانی رژێمی بەعس لە هەرێمی کوردستان قەرەبوو دەکرێنەوە

ئابوری

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 489

راچڵەکین-

بەمەبەستی قەرەبووکردنەوە بڕی زیاتر لە ملیارێک دینار بەسەر زیانلێکەوتووانی رژێمی بەعس تەرخان دەکرێت.

‌ تارا ئەنوەر قەرەداغی، بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی داواكانی موڵكداریی لە هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد : لە ئەنجامی هەوڵەكانی دەستەی داواكانی موڵكداری، جارێكی دیكە بڕێك پارە بەسەر زەرەرمەندانی دەستی رژێمی بەعس دابەشدەكرێت."


دەشڵێت : "دوای ئەوەی ئەو داواكارییانەی پێشكەشكراون لە لێژنەی دادوەری دەستەكەمان پلەی كۆتایی وەرگرتووە.، بڕیاری دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیە دراوە."

لەبارەی بەردەوامیی لە پرۆسەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان جەختی لەوە کردەوە، کە پێشتریش پرۆسەی خەرجكردنی بڕە پارە بۆ زیانلیكەوتوان هەبووە و بەردەوامیش دەبێت.

باسی لەوەش کرد، لە پرۆسەی ئەمجارە 113 كەس سوودمەند دەبن، بڕی پارەكەش یەك ملیار و 400 ملیون دینارە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن