ئۆنروا ئامارێكی مەترسیدار لەبارەی غەززە بڵاودەكاتەوە

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 135

راچڵەكین -

ئاژانسی ئۆنروا ئامارێكی مەترسیدار لەبارەی كەرتی غەززە بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت، دوای 200 رۆژ لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، زیاتر لە یەك ملیۆن لە دانیشتووانی غەززە بێ ماڵ ماونەتەوەو ژێرخانی ناوچەكەش وێران بووە.

ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەهاناوەچوون و كارپێكردنی ئاوارەكانی فەلەستین (ئۆنروا) بەبۆنەی تێپەڕبوونی 200 رۆژ بەسەر شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، ئامارێكی لەبارەی زیانەكانی كەرتی غەززە بڵاوكردەوە.

ئاژانسەكە ئاشكرایكردووە، بەهۆی بەردەوامبوونی شەڕەكە، زیانێكی وێرانكەر بەر ژێرخانی كەرتی غەززە كەوتووەو زیاتر لە یەك ملیۆن كەسیش لە دانیشتووانەكەی بێ ماڵ و حاڵ ماونەتەوە.

ئۆنروا ئاشكراشیكردووە، تائێستا زیاتر لە 75%ی دانیشتووانی كەرتی غەززە ئاوارە بوون و لە چادرگەو كەمپە كاتییەكان لە شاری رەفەح-ی باشوور دەژین و كەمترین پێداویستیی رۆژانەشیان دەستدەكەوێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن