یۆنان داوایەكی ناتۆ بۆ هاوكاریكردنی ئۆكراینا رەتدەكاتەوە

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 194

راچڵەكین -

حكومەتی یۆنان رەتیدەكاتەوە لەژێر گوشاری ناتۆ هاوكاری سەربازیی پێشكەشی ئۆكراینا بكات، بەرپرسێكی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنێت: بەهیچ شێوەیەك سیستمی بەرگریی ئاسمانی رەوانەی ئۆكراینا ناكەین.

بافلۆس ماریناكیس، وتەبێژی حكومەتی یۆنان، بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندووە، هیچ پلانێكمان نییە بۆ رەوانەكردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی (S-300) و پاتریۆت بۆ ئۆكراینا، چونكە ئەو كارە دەبێتە مەترسیی لەسەر توانا بەرگرییەكانمان.

وتەبێژی حكومەتی یۆنان، ئەو دەنگۆیانەشی رەتكردەوە ناتۆ و یەكێتی ئەوروپا گوشاریان خستبێتە سەریان بۆ پێدانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی بە ئۆكراینا، وتی:" گوشار لە هیچ لایەنێك قبوڵ ناكەین و هیچ هەنگاوێكیش نانێین كە تونای بەرگریی ئاسمانیمان بخاتە مەترسییەوە".

لێدوانەكەی ماریناكیس لەكاتێكدایە رۆژنامەیەكی ئەمریكایی بڵاویكردبووەوە، واشنتۆن بەڵێنی بە حكومەتی ئەسینا داوە لەبەرامبەر رەوانەكردنی سیستمی (S-300) و پاتریۆت بۆ ئۆكراینا، سیستمی نوێی بەرگیی ئاسمانییان بۆ دەنێرن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن