توركیا سەدان كۆچبەری نایاسایی دەستگیر دەكات

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 144

راچڵەكین -

حكومەتی توركیا رێوشوێنەكانی لەدژی هاتنی كۆچبەرانی نایاسایی توندتر دەكات و بەرپرسێكی ئەو وڵاتەش ئاشكرای دەكات، مانگی رابروو تەنها لەسنووری پارێزگای ئەدرنە، نزیكەی هەزارو 100 كۆچبەر و دەیان قاچاخچی لەلایەن هێزەكانی جەندرەمەوە دەستگیركراون.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، مانگی رابردوو هێزەكانی جەندەرمە لەپارێزگای ئەدرنە (باكووری رۆژئاوای توركیا) لەچەند هەڵمەتێكی جیاجیادا توانیویانە هەزار و 96 كۆچبەری نایاسایی دەستگیر بكەن.

بەگوێرەی زانیارییەكان، زۆربەی ئەو كۆچبەرانەی دەستگیركراون، خەڵكی وڵاتانی ئەفغانستان و پاكستانن، كە بەنیازبوون لە توركیاوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا كۆچ بكەن.

هاوكات، پارێزگاری ئەدرنە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەمیانی رێوشوێنەكان بۆ دەستگیركردنی كۆچبەرانی نایاسایی، 54 كەسیش بە گومانی قاچاخچییەتی بە مرۆڤەوە دەستگیركراون، كە 29 كەسیان یان لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بڕیاری دەستبەسەركردنیان بۆ دەركراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن