هۆشداریی لە بەفیڕۆدانی ئاو دەدرێت

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 177

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رەتیدەكاتەوە گرفت لە دابەشكردنی ئاو لە شارەكە هەبێت، هەڕەشەی سزادانی ئەو كەسانەش دەكات كە ئاو بەفیڕۆ دەدەن.

ئامانج جەلال ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، بە میدیای فەرمی یەكێتی راگەیاندووە، هیچ گرفتێك بۆ دابەشكردنی ئاو لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی نییە و دابەشكردنی ئاو ئاساییە.

وتیشی:" ئەو ئاوەی كە لەلایەن ئێمەوە دابەشدەكرێت، لەلایەن تاقیگەكانی خۆمان و تاقیگەكانی تەندروستی سلێمانییەوە بەردەوام پشكنینی بۆ دەكرێت".

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاماژەی بۆئەوەشكرد، ئەو تەنكەرانەی كە لۆگۆی بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانیان لەسەر نییە و ئاو بە هاوڵاتیان دەفرۆشن، ئێمە لێی بەرپرس نین، چونكە لە تەندروستی و پاكیی ئاوەكە دڵنیانین. 

ئامانج جەلال، هۆشداریی ئەوەشیدا هەر هاووڵاتییەك ئاو بەفیڕۆ بدات، لەلایەن بەشی زیادەڕوی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ، سەرەتا ئاگاداردەكرێتەوە و دواتر سزای ماددی دەدرێت و بۆ ماوەیەكی كاتیش ئاوەكەی دەبڕدرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن