دهۆك.. ئاگر لە ناوچەی پیشەسازی كەوتەوەو بریندار هەیە

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 147

راچڵەكین -

لەشاری دهۆك ئاگر لە ناوچەیەكی پیشەسازی كەوتەوەو بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانیش، سێ كەس بریندار بوون و تیمەكانی بەرگریی شارستانیش هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە دەدەن.

رووداوەكە ئەمشەو لە ناوچەی پیشەسازیی كواشێ لە شاری دهۆك روویداوە، تانكەرێك لەناو كارگەیەكدا ئاگری گرت و لەئێستاشدا ژمارەیەك تیمی ئاگركوژێنەوە، هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە دەدەن.
 
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆك، بە رووداوی راگەیاندووە، سێ كەس بەهۆی ئاگرەكەوە بریندار بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن