هەولێر.. تۆمەتبارێكی ماددەی هۆشبەر لەلایەن ئاسایشەوە كوژرا

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 196

راچڵەكین -

لەهەولێر هاووڵاتییەك كە تۆمەتبارە بە بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر، لەلایەن هێزێكی ئاسایشەوە دەستڕێژی گوللەی لێكراو كوژرا.

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان لە ئاسایشی هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كاتژمێر 6:15 ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، تیمێكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بۆ جێبەجێكردنی فەرمانی دادوەر، بەدواداچوونی بۆ دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان لە دەوروبەری شارۆچكەی عەنكاوە كرد، داواكراوەكان تەقەیان لە هێزەكانی ئاسایش كرد و لە ئاكامدا كارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتیەكەیان بەسەختی بریندار كرد.

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێزەكانی ئاسایش، یەكێك لە داواكراوەكان كوژرا و ئەوی دیكەش دەستگیركرا، تا ئێستاش لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن