لێکۆڵینەوە لە ئاگرەکەی بازاڕی نیشتیمان لە هەولێر دەکرێت

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 173

راچڵەکین-

دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە هەردوو بازاڕی شێخەڵا و بازاڕی نیشتمانی هەولێر ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک دوکان و شوێنکارى کاسبکاران سووتان، ئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەکرێت.

سەرەتا ئاگر لە بازاڕى شێخەڵا کەوتووەتەوە، بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت، سووتانی یەك دووكانی جلوبەرگ لەگەڵ دوو مێزی لێکەوتەوە، پاش گەیشتینی تیمەكانمان توانرا بەزووترین كات رووداوەكە كۆنترۆڵ بكرێت .

دواى دوو کاتژمێر، ئاگرێکى دیکە لە بازاڕى نیشتمان لە ناوەندى شارى هەولێر کەوتووەتەوە و ژمارەیەک دوکان سووتان.

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت: "لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئاگرەکە دەستی پێکردووەوە و دواتر هۆکارەکەی لەلایەن بەرگری شارستانی هەولێرەوە رادەگەیەندرێت."

پارێزگاری هەلێر لە شوێنی رووداوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەڵێت: "لە سەرەتای کەوتنەوەی ئاگرەکە، بەداخەوە ئێوەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن واتان بڵاوکردەوە کە بازاڕی نیشتیمان سووتاوە، کەچی ئێستا خۆتان دەیبینن، کە چەند کەپر و عارەبانەیەکی بەردەم بازاڕەکە سووتاوە".

دەشڵێت: "لە چرکەساتی یەکەمی کەوتنەوەی ئاگرەکە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی هەولێر گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بە ماوەیەكی كەم توانیان بەبێ كەوتنەوەی هیچ زیانێكی گیانی ئاگرەكە لە زوترین کاتدا كۆنتڕۆلی بكەن".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن