ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم پرسی مووچەی فەرمانبەران تاوتوێ دەكات

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 173

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانو ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و تێیدا چەند بابەتێك گفتوگۆ دەكرێت.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان؛ لە بڕگەی یەكەمدا ڕاپۆرتی هاوبەشی وەزارەتی دارایی و ئابووری و شاندی دانوستانكار سەبارەت بە داڕشتنی میكانیزمی پێویست بۆ جێبەجێكردنی پابەندییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بواری داهاتەكان و بە بانكیكردنی پێدانی مووچە، بە گوێرەی دەستوور و یاسای بودجەی فیدراڵ و یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدڕاڵ گفتوگۆ دەكرێت.

لە بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكەشدا، وەكو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، چەند پێشنیارێكی تایبەت بە ئاسانكاریی گەڕاندنەوەی پێشینەكانی بانكە پسپۆڕییەكان لای هاووڵاتییان، هەروەها قەرزی بانكە بازرگانییەكان و ڕێژەی سوودی بانكیی بەپێی یاسای چاكسازی، دەخرێتەڕوو.

لە بڕگەی سێیەمدا دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی پەیڕەوی پۆلێنكردنی بەڵێندەران و دانان لە لیستی بێبەشكردن لە بەشداربوون، تاوتوێ دەكرێت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن