تەقە لە مەفرەزەیەکی پۆلیس دەکرێت

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 333

راچڵەکین-

لە گەرمیان تۆمەتبارێک کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، تەقە لە مەفرەزەیەکی پۆلیس دەکات، دواتر دەستگیردەکرێت و دەست بەسەر چەک و ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو تۆمەتبارێک کەبەپێی مادەی (432)  فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو لەکاتی دەستگیرکردنی لەلایەن مەفرەزەیەکی  بنکەی پۆلیسی باوەنوورەوە لەکاتێکدا تۆمەتبار دوو کەسی دیکەی لەگەڵدا بووە ڕووبەڕووی پۆلیس بووەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی گەرمیان، تۆمەتبارەکە تەقەی لەمەفرەزەی پۆلیسی ناحییەی باوەنوور کرد و بۆ قەزای کەلار هەڵهات، دواتر  لە قەزای کەلاریش لەکاتی دەستگیرکردنیدا لەلایەن پۆلیسی فریاکەوتن 104 کەلار و بەشی پۆلیسی کەلار تەقەی لە مەفرەزەی پۆلیسی و ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کەلار کرد. لە ئەنجامدا پۆلیس توانیان تۆمەتباران دەستگیربکەن و دەست بەسەرچەک و ئۆتۆمبێلەکەیاندا بگرن.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە ئێستادا بەپێی مادەکانی (432) و (230) بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێ کردوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن