ئامارێكی نوێی جەنگی غەززە بڵاودەكرێتەوە

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 130

راچڵەكین-

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، بڵاویكردووەتەوە، لە ڕۆژی 7ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2023 وە، زیاتر لە 34 هەزار فەڵەستینی بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل كوژراون.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە كەرتی غەززە، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی كوژراوانی هێرشەكانی ئیسرائیل لە كەرتی غەززە كە ماوەی 201 ڕۆژە بەردەوامن، خستەڕوو.

وەك لەئامارەكەدا هاتووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی كە تا ئێستا لە ئاكامی هێرشەكانی ئیسرائیل كوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ 34 ھەزار و 262 كەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە زیاتر لە 77 ھەزار كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن