راچڵەكین-
پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، كچێك لەسەر پردی نزیك فامیلی مۆڵ كەوتە خوارەوە. پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت، لێكۆڵینەوەیان لەرووداوەكە دەستپێكردووە.
سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، هیچ زانیارییەك لەسەر كچەكە نییە، نازانرێت خۆی فڕێداوەتە خوارەوە یاخود خراوەتە خوارەوە.
وتیشی، دوای رووداوەكە، كچەكە رەوانەی نەخۆشخانە كراوەو لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشكیدایەو بێ هۆشە.