وەزارەتی ناوخۆ داوایەك ئاڕاستەی ئەفسەرو كارمەندەكانی دەكات

کوردستان

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 991

راچڵەكین -

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، داوا لەو ئەفسەرو كارمەندانەی وەزارەتەكەی دەكات كە بەبێ مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەستهێناوە، سەردانی وەزارەت بكەن و فۆڕم پڕبكەنەوە.

لە ئاگادارییەكدا كە ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی بڵاویكردووەتەوە، تێیدا هاتووە، ‏‎لەبەر گۆڕینی میكانیزمی ناردنی زانیارییەكان لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بەپێی نووسراویان ژمارە ٤٢١٦ لە ٢٢/٤/٢٠٢٤، ئاگاداری سەرجەم ئەفسەرو كارمەندو فەرمانبەرانی سەر بە دامەزراوەكانی وەزارەتی ناوخۆ دەكەینەوە، ئەوانەی كەوا بەبێ مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەستهێناوە تائیستا بۆیان هەژمارە نەكراوە، تا ڕێكەوتی ٢٠٢٤/٥/١٠ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی كارگێڕ و سەرچاوە مرۆییەكان / كاروباری دیراسات بكەن و پێویستە خودی خۆیان ئامادە بن و فۆڕمی داواكراو بە پڕكراوەیی لەگەڵ خۆیان بێنن.

بۆ بینینی فۆڕمەكە، كلیكی ئەم بەستەرە بكە:

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن