لەبارەی گیانلەدەستدانی کارمەندێکیان؛ هاتوچۆی سلێمانی دێتە دەنگ

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 606

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی گیانلەدەستدانی کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت: بەهۆی کێشەیەکی تایبەت کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە نەوەک کوژرابێت.

دەقی روونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی:

بۆ ڕای گشتی
بە گرنگی دەزانین روونکردنەوەیەک بدەین لەسەر ڕووداوی خۆکوژی کارمەندی هاتووچۆی بەڕێوەبەرایەتیمان لە هۆبەی کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی، ڕێپێدراوی هاتووچۆ (هەڵگورد محمود مستەفا) کە لە هەندێک پەیج و ماڵپەڕ نابەرپرسانە هەواڵەکەیان چەواشە کردووە و بە شێوەیەکی ناڕاست زانیارییەکانیان بڵاو کردۆتەوە کە گوایە لەسەر شەقام کوژراوە. 
کارمەندی ناوبراومان سروشتی کارەکەی لەسەر شەقام نەبووە و ئەرکەکەی لە هۆبەی کۆنترۆڵ بووە و لە درەنگانی شەو لە ناو ماڵەکەیدا بەهۆی کێشەیەکی تایبەت بەخۆی (بەدەستی خۆی) کۆتایی بە ژیانی هێناوە، وە لە ئێستادا لێکۆڵینەوە بەردەوامە لەسەر هۆکار و ووردەکاری ئەو ڕووداوە، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە کە تاوانێکی کوشتن بووبێت، بەڵکو ڕووداوەکە (خۆکوژی) بووە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن