وەزارەتێك هەلی دامەزراندن لە پارێزگای هەڵەبجە رادەگەیەنێت

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 190

راچڵەكین -

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە هەلی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست بۆ چوار بەڕێوەبەرایەتی رادەگەیەنێت و مەرجە ئەو كەسەی فۆڕم پڕدەكاتەوە، دامەزراو نەبێت و مووچەی خانەنشینی و هیچ مووچەیەكی تری نەبێت.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ژمارەیەك هەلی كاری بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی كشتوكاڵ، سەرچاوەكانی ئاو، ڤێتەرنەری و دارستان و پاوان لە پارێزگای هەڵەبجە راگەیاندو داواشی لەو كەسانە كردووە كە مەرجەكانیان تێدایە، بەشێوەیەكی راست و دروست فۆڕم پڕبكەنەوەو لەئەگەری بەتۆماركردنی زانیارییەكان بە هەڵە یان بە كەموكورتی، هەلی دامەزراندنی لە دەستدەچێت و فۆڕمەكەت پوچەڵدەكرێتەوە.

‎تێبینی:
‎١. ئەم فۆڕمە تەنها بۆ ئەو كەسانەیە كە پسپۆڕی و ئاستی بڕوانامەكانیان لە خوارەوە ئاماژەی پێكراوە.

‎٢. مەرجە ئەو كەسەی فۆڕمەكە پڕدەكاتەوە دانیشتووی سنووری پارێزگای هەڵەبجە  بێت.

‎٣. سەرجەم زانیاریەكانت بە زمانی كوردی تۆمار بكە.

‎٤. پاش ووردبینیكردن بۆ فۆڕمەكان، دەركەوت بە هەڵە هەر بڕگەیەكی فۆڕمەكە پڕكرابێتەوە، ئەو فۆڕمە پوچەڵ دەكرێتەوە.

‎٥. تەنها یەك جار هەوڵی پڕكردنەوەی فۆڕمەكە بدە، لە ئەگەری دووبارە پڕكردنەوەی فۆڕمەكەدا، فۆڕمەكەت پوچەڵ دەكرێتەوە.

‎٦. مەرجە ئەو كەسەی فۆڕمەكە پڕدەكاتەوە بە رەگەز عێراقی بێت.

‎٧. پێویستە ئەو كەسەی فۆڕمەكە پڕدەكاتەوە بە چ بڕوانامەیەك پێشكەشی بكات دەبێت ساڵی دەرچوونی ئەو بڕوانامەیە بنوسێت.

‎٨. بۆ هەر خێزانێك یەك كەس دەتوانێت سوودمەند بێت لە دامەزراندن.

‎٩. خوازیار دامەزراو نەبێت و مووچەی خانەنشینی و هیچ مووچەیەكی تری نەبێت.

١٠. خوازیار خوێندكار نەبێت لە هیچ ئاستێك.

١١. پسپۆرییە داواكراوەكان بریتین لە:

- ئەندازیاری كشتوكاڵی

- رابەری كشتوكاڵی/دبلۆم

- ئەندازیاری ئاودێری

- پزیشكی ڤێتێرنەری / بەكالۆریۆس 

- یاریدەدەری پزیشكی ڤێتێرنەری/ دبلۆم

- جیۆلۆجی

- یاسا

- كارگێڕی/ بەكالۆریۆس

- كارگێڕی /دبلۆم

- ژمێریاری/بەكالۆریۆس

- روپێو

- شوفێر

 ١٢. پێوەرەكانی هەڵسەنگاندن بریتین لەمانەی خوارەوە:

- نمرەی دەرچوون

- ساڵی دەرچوون

- باری خێزانی (خێزاندار یان سەڵت) خیزاندار ٢ خاڵ

- كەس و كاری شەهید (پلە یەك) كەسوكاری شەهید ٥ خاڵ

- بڕوانامە دكتۆرا ٨ خاڵ، ماستەر٦خاڵ، بەكالۆریۆس ٤ خاڵ، دبلۆم ٢ خاڵ، ناوەندی و ئامادەیی ١ خاڵ 

- ساڵی دەرچوون ١ خاڵ بۆ هەرساڵێك

كۆنمرە لە ٥٠ بۆ سەرەوە ١ خاڵ بۆ ١ نمرە

- جۆری بروانامەی بەدەستهاتوو (حكومی یان ئەهلی) حكومی ٤ خاڵ، ئەهلی ٢ خاڵ.

- ئەزموون بۆ ئەو خوازیارەی وەك شوفێر داواكاری پێشكەش دەكەن.

لینكی ناو تۆماركردن تا پێنج شەممە ٢٠٢٤/٥/٢  كاتژمێر ١٢ نیوەڕۆ كراوە دەبێت.

بۆ ناوتۆماركردن كلیكی ئەم بەستەرە بكە:

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن