كۆماندۆ لەسەر شەهیدبوونی كارمەندێكی لە گەرمیان دێتەدەنگ

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 484

راچڵەكین -

هێزی كۆماندۆ راگەیاندراوێك لەبارەی شەهیدبوونی كارمەندێكیان لە گەرمیان بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت: رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ باندێكی قاچاخچێتی چەك و شوێنەوار روویداوەو یەكێك لە ئەندامانی باندەكەش كوژراوە.

فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای بەدەستهێنانی زانیاری ووردی هەواڵگری، لە سەر باندێكی قاچاخچێتی چەك و شوێنەوار لە گەرمیان، درەنگانی شەوی رابردوو 25ی نیسانی 2024 تیمێكی هێزەكانمان لە ناوچەی ساڵح ئاغا - ناحییەی قۆرەتوو، لە سەعات 12:38 خولەك بۆسەیەكیان بۆ ئەو باندە دانا، كە بەنیازبوون ژمارەیەك چەك و پارچە شوێنەوار ڕەوانەی دەرەوەی هەرێم بكەن و لەكاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلەكانیان ڕووبەڕووبونەوە لەنێوان هێزەكەمان و ئەو تۆمەتبارانە ڕوویدا.

هێزی كۆماندۆ ئاماژەی بەوەكردووە، لەو رووبەڕووبوونەوەیەدا كە كارمەندێكیان بەناوی ئەیوب محەممەد عەلی، شەهید بوو، هێزەكەیان دەستیان بەسەر چەند پارچە شوێنەوار و دوو ئۆتۆمبێل و ئەو چەكانەشدا گرت كە باندەكە بەنیازبوون ڕەوانەی دەرەوەی هەرێمی كوردستانی  بكەن، هاوكات یەكێك لە تۆمەتباران لە ڕووبەڕووبونەوەكەدا كوژرا و یەكێكی دیكەیان دەستگیركرا و تۆمەتبارێكی دیكەش هەڵهات.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن