پۆلیسی گەرمیان لەبارەی فۆڕمی هەژماری من روونكردنەوە دەدات

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 213

راچڵەكین -

پۆلیسی گەرمیان لەبارەی فشارخستنەسەر ئەفسەرو كارمەندەكانیان بە پڕكردنەوەی فۆڕمی هەژماری من رایدەگەیەنێت: نوسراوەكەمان لێكدانەوی هەڵەی بۆكراوەو كارمەندان سەرپشكن لە پڕكردنەوە یان پڕنەكردنەوەی فۆڕمەكە.

لە روونكردنەوەیەكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوكراوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە، سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی نوسراوێكی بەشی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیمان بە ژمارە (٣٤٦٧ لە ٢٥/٤/٢٠٢٤) كە گشتاندنی پێ كراوە بۆ گشت بەش و بنكەكانی پۆلیسی گەرمیان، تێبینیمان كردووە كە لێكدانەوەو تەفسیری هەڵەی بۆ دەكرێت.
 
ئاماژە بەوەشكراوە، "لێرەوە ڕایدەگەیەنین كە مەبەست لەو نوسراوە فشاركردن نییە بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی هەژماری من، هەر ئەفسەرو كارمەندێك سەرپشكە لە پڕكردنەوەی یان پڕنەكردنەوەی و ئامادەكارییەكی ئیداریی پێش وەختە مەبەست لێی فشاركردن نییە لە ئەفسەرو كارمەندانی پۆلیسی گەرمیان".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن