یونامی لەبارەی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر هاتە دەنگ

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 266

راچڵەكین-

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعیراق (یونامی) سەركۆنەی هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكات و داوای لێكۆڵینەوە دەكات.

 یونامی، ئەمڕۆ شەممە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" ئیدانەی هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكەین كە كارەبا بۆ هەرێمی كوردستان دابین دەكات."

ئەوەش روونكراوەتەوە:" سەرخۆشیمان بۆ خانەوادەی كوژراوان و هیوای هەرچی زوو چاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان.  پێشوازی لە لێكۆڵینەوە دەكەین بۆ دەستنیشانكردنی ئەنجامدەران و دادگاییكردنیان."

ئێوارەی هەیینی 26-4-2024 لەرێی درۆنەوە هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە شارۆچكەی قادر كەرەم لە قەزای چەمچەماڵ.

رەمەك رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ لەبارەی هێرشەكەوە رایگەیاندووە، لە هێرشە درۆنییەكەی سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر، چوار كارمەند گیانیان لەدەستداوە و دوو كارمەندی دیكەش برینداربوون. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن