كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەینێی ناوچەكانی هەرێم بڵاوكرایەوە

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 128

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەور،خێرای با  مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 )كم/س. 

سبەی یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور ەبێت لەهەندێ ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 35  
سلێمانی : 33  
دهۆك : 34 
كەركوك : 38
هەڵەبجە : 34 
زاخۆ : 35 
سۆران : 31
حاجی ئۆمەران : 23
گەرمیان : 38

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن