نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغداد دەكاتەوە

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 133

راچڵەكین-

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەماوەی كەمتر لەمانگێكدا، بۆ دووەم جار سەردانی بەغداد دەكات و پرسی مووچەو هەڵبژاردن لەگەڵ بەپرسانی عیراق تاوتوێ دەكات.

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەركۆوەزیرانی عیراقدا كۆبێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، نێچیرڤان بارزانی، لەكۆبوونەوەیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، پرسی مووچەو بودجە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرۆمۆر تاوتوێ بكات.

هەروەك بڕیارە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ بەشداری لەكۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بكات و تیایدا پرسی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق یەكلابكرێتەوە پاش دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنەكە لەلایەن دادگای فیدراڵی.

بەگوێرە زانیارییەكان، بڕیارە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبەغدا بمێنێتەوەو رۆژی یەكشەممە، لەگەڵ سەرۆككۆماری عیراق و سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری كۆبێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن