ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دەنگدان بەپرۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی كۆدەبێتەوە

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 118

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دەنگدان بەژمارەیەك پرۆژەیاسا لەنێویاندا بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی كۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی كارنامەی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بێـت، كاتژمێر 1:00ی پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ شەممە، دانیشتنی ئەنجوومەنەكە دەستپێدەكات كەچوار بڕگە لەخۆدەگرێت.

 بڕیارە لەدانیشتنەكەدا دەنگ بەپرۆژە یاساكانی پێشنیازی یەكەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی، هەمواری یەكەمی یاسای رێكخستنی بەكرێدانی زەویی كشتوكاڵی و بەناوكردن و مافی مامەڵەكردن لەلایەن دەرچووانی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری، هەڵگرتنی ڤیزای پاسپۆرتی دیپلۆماسی لەنێوان عێراق و كۆریای باشوور، بڕگەی چوارەمیش ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەكەمە بۆ پڕۆژە یاسای گەڕانەوەی موڵك بۆ ئەو خاوەن موڵكانەی كە بەهۆی ژمارەیەك بڕیاری ئەنجوومەنی سەركردایەتیی بەعسەوە موڵكەكانیان لەدەستداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن