نوێترین هەڵوێستی دادگای فیدراڵی لەسەر 3 مووچە نەدراوەكەی 2023ی فەرمانبەران

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 747

راچڵەكین-

دادگای فیدراڵی عیراق بەنووسراوی فەرمی وەڵامی نووسراوێكی سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران دەداتەوە لەبارەی سێ مووچە نەدراوەكەی ساڵی 2023ی فەرمانبەران.

سۆران عومەر، بڵاویكردووەتەوە، لەوەڵامی نووسراوێكیدا بۆ دادگای فیدراڵی لەبارەی چارەنووسی سێ مووچە نەدراوەكەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەساڵی 2023 دا، دادگای فیدراڵی رەتیكردووەتەوە روونكردنەوە بدات لەسەر ئەو بابەتە بەپاساوی ئەوەی " ئەوە لە دەسەڵاتی دادگادا نییە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن