دانیشتووانی باشووری لوبنان ناوچەكانیان جێدەهێڵن

جیهان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 120

راچڵەكین -

بەهۆی بەردەوامبوونی شەڕو پێكدادانەكانی نێوان سوپای ئیسرائیل و چەكدارانی حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان، دانیشتووانی ئەو ناوچانە ماڵ و حاڵیان جێدەهێڵن و روو لە ناوچە ئارامەكان دەكەن.

میدیاكانی لوبنان بڵاویانكردەوە، سەدان كەسی نیشتەجێی شارۆچكەی شەبعا لە پارێزگای نەبەتییەی باشووری لوبنان، بۆ پاراستنی گیانیان لە ترسی هێرش و بۆردومانەكانی سوپای ئیسرائیل، ناوچەكەیان جێهێشتووەو ئاوارەی ناوچە ئارامەكان بوون.

شارۆچكەی شەبعا، كە دەكەوێتە سەر سنووری باكووری ئیسرائیل، لەماوەی رابردوودا چەندین جار لەلایەن فڕۆكە سەربازییەكانی ئیسرائیلەوە هێرشی كراوەتەسەر بەئامانجی لەناوبردنی بنكەو بارەگاكانی حزبوڵڵای لوبنانی، بەشێك لە دانیشتووانەكەی ئاوارەی خەڵكی سوریان، كە لەگەڵ دانیشتووانە لوبنانییەكان ئەوانیش بەناچاری شارۆچكەكەیان جێهێشتووەو روویان لەناوچەكانی دیكەی لوبنان كردووە.

بەپێی زانیارییەكان، تائێستا دەیان چەكداری حزبوڵڵا لەشارۆچكەی شەبعا بەهۆی بۆردومانەكانی ئیسرائیلەوە كوژراون، لە بەرامبەردا حزبوڵڵا رایگەیاندووە هێزەكانیان چەندین هێرشیان كردووەتە سەر پێگە سەربازییەكانی ئیسرائیل لەسەر سنوورو زیانی زۆریان پێگەیاندوون. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن