مباپێ موڵکەکەی رامۆسی لە مەدرید کڕی

وەرزش

04/05/2024     ژمارەی بینراو 294

کلیان مباپێ موڵکەکەی سێرجیۆ رامۆسی لە شاری مەدرید کڕیوە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا تیایدا بژی.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، کلیان مباپێی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان، یەکێک لە 10 گرانبەهاترین موڵکەکانی لە شاری مەدرید کڕیوە بۆ ئەوەی دوای پەیوەندیکردنی بە یانە ئیسپانییەکەوە تیایدا بژی.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، مباپێ لەگەڵ سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی و یاریزانی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید رێککەوتووە بۆ کڕینی موڵکەکەی ئەو لە شاری مەدرید بە بڕی 18 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ.

یاریزانە فەڕەنسییەکە لە سەرەتای ئەمساڵەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان کۆتایی هاتووە و تەواوی راپۆرتە میدیاییەکان کۆکن لەسەر ئەوەی ناوبراو لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید گەیشتووەتە رێککەوتن و وەرزی داهاتوو لەو یانەیە یاری دەکات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن