گۆشتی سور
ڕاچڵه‌كین-
گۆشتی سور یەکێکە لەگرنگترین سەرچاوە خۆراکیەکان و سەرچاوەی سەرەکی پڕۆتین و هەریەکە لەتوخمەکانی وەک زینک و ئاسن وفۆسفۆڕ و سلینیۆم ..هتد و وڕێژەیەکی باش لە ڤیتامینی تێدایە بەتایبەتی ڤیتامین B1 و B12 .
بەشێوەیەکی گشتی گۆشت دابەش دەبێت بو دوو جۆری سەرەکی :
1-گۆشتی سور وەک گۆشتی مانگا و گوێرەکە وبەرخ و مەڕ و بزن.
2-گۆشتی سپی وەک گۆشتی مریشک و قەل و قازو پەلەوەرەکان بەگشتی .
گۆشتی سپی بەگشتی کێشەیان کەمترە لەکاتی کڕینیاندا بەڵام گۆشتی سور کەمێک زانینی گرانە و بەباشی نازانرێت تازەیە یان کۆن بویە ئێمە لێرەدا باسی ئەو مەرج و سیفاتانە دەکەین کە دەبێت لە گۆشتی سوردا هەبێت لەکاتی کڕیندا .
-چەندین سودی تەندروستی هەیە لەوانە
1- پێدانی پڕۆتین و ووزە بەلەشی مرۆڤ.
2-یارمەتی بنیادنانەوەی شانە لەناو چووەکانی لەش دەدات.
3-بەهۆی بوونی ئەو مادە کانزانییانەی کەتێیدایە کالۆرییەکی زور بەلەش دەدات.
4- بەهێزکردنی یادەوەری و مێشک.
ئەمانەو چەندین سودی جۆراو جۆری دیکە کە لەگوشتی سوردا هەن
بەڵام دەبێت ئاگاداری ئەوەبین سەرەڕای سودە جۆراوجۆرەکانی گۆشت دەبێت بەڕێژە بخورێت چونکە زور خواردنی زیانی زوری هەیە و دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی لەوانە گیرانی مولولەکانی خوێن و جەڵدەی دڵ و پەککەوتنی گورچیلەکان بەهۆی بەرزی پڕۆتین تێیدا بویە دەبێت بەڕێژە بخورێت و بەلایەنی کەمەوە لەهەفتەیەکدا 1 بۆ 2 جار بخورێت.
ماوەی سەرەکی کرداری هەرسکردنی گۆشت 3-4 کاتژمێری دەویَت.
سیفه‌ت ومه‌رجە ته‌ندروستیه‌كانی گۆشت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی:-
1- ڕه‌نگی گۆشت نیشانه‌یه‌كی زۆر باشه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی گۆشتی تازه له گۆشتی كۆن، ده‌بێت سورێكی كاڵ یان تۆخ بێت به‌پێی ته‌مه‌نی ئاژه‌ڵه‌كه.
2-ده‌بێت به‌سته‌ره‌شانه‌كانی گۆشته‌كه پته‌و توند بن.
3-ده‌بێت چه‌وری گۆشتی ئاژه‌ڵه‌كه به‌لای ڕه‌نگی زه‌رددا بڕوانێت.
4- ده‌بێت له‌كاتێكدا به په‌نجه یان ده‌ست په‌ستان ده‌خه‌یته سه‌ر پارچه‌یه‌ك له گۆشته‌كه له‌دوای لابردنی ده‌ستت هیچ شوینه‌وارێك به‌جێ نه‌مێنێت.
5- له‌و شوێنه‌ی كه گۆشت به ئێسقانه‌كانه‌وه لكاوه نابێت په‌ڵه‌ی شین (شین بونه‌وه یان خوێن تێزان) به‌چاو ببینرێت.
6-ده‌بێت بۆنێكی شیاوی هه‌بێت، واته پێچه‌وانه‌ی بۆنی سروشتی خۆی نه‌بێت كه هه‌ستی بۆنكردنی ئێمه‌ی پێ ڕاهاتوه، باشتر وایه له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی گۆشتی مانگادا بۆنی جێگایه‌ك بكه‌یت كه نزیك بێت له ئێسقانه‌كانیه‌وه، چونكه ئه‌و جێگایانه خێراترین و زۆرترین شوێنه بۆ خراپ بوون، هه‌روه‌ها ئه‌ندامه‌كانی تری ناوپۆشی سك وه‌ك ڕێخۆڵه‌و ئه‌ندامه‌كانی تر زووتر خراپ ده‌بن ده‌بێت ووریا بین له‌كاتی كڕینی گۆشتدا.
7-نابێت له‌نێوان گۆشت و چه‌وری دا كڕكڕاگه هه‌بێت، چونكه هه‌بونی كڕكڕاگه هێمایه‌كه بۆ پیری گۆشته‌كه، ئاماژه‌یه‌كه بۆ گه‌وره‌یی ته‌مه‌نی ئاژه‌ڵه‌كه.
8-خۆت به‌دوور بگره له‌كڕینی گۆشتێك كه‌شینبونه‌وه‌ی پێوه‌دیاره، چونكه هه‌ندێك جار ئه‌و حاڵه‌ته هێمایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵه مرداره‌وه بووه پێش سه‌ربڕین.
9-ئه‌و گۆشته‌ی ڕه‌نگی په‌مه‌ییه‌كی كاڵه هێمایه‌كه بۆ نه‌خۆشی ، گۆشتی خراپ بوو ڕیشاڵه شانه‌كانی كه‌مێك به‌لای ڕزیویدا ده‌ڕوات.
10- جگه له‌م چه‌ند حاڵه‌ته‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدان، ده‌بێت سه‌رنج بده‌یت له‌بونی مۆری ئه‌و لیژنانەی پزیشکانی ڤێتێرنەری په‌یوه‌ندیدارن به‌چاودێری سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵه‌وه واتە دەبێت موری پێوەبێت .
س: کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری فەیسبووک