نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان
راچڵەكین -
نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێكی فەرمی دەچێتە ئیمارات و لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە، سەرۆكایەتی هەرێمیش ئاشكرای دەكات هەردوو سەرۆك دەربارەی دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و چەند پرسێكی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش، بیروڕا دەگۆڕنەوە.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە سەردانێكی فەرمی دەچێتە ئێمارات و لە ئەبوزەبی لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆكی ئیمارات كۆدەبێتەوە.
لە بەشێكی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەردوو سەرۆك زەمینە و دەرفەتەكانی بەرەوپێشبردن و برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەكانی ئیمارات لەگەڵ عێراق و بەتایبەتی لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا تاوتوێ دەكەن، هەروەها دەربارەی دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و چەند پرسێكی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش، بیروڕا دەگۆڕنەوە.