کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕیکۆردێکی نوێی لە تۆپی پێ تۆمار کرد

وەرزش

28/05/2024     ژمارەی بینراو 349

راچڵەکین-

 

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، دوای ئەوەی لە کۆتا یاری ئەم وەرزەدا دوو گۆڵی لەگەڵ یانەی نەسر تۆمارکرد، ژمارەیەکی پێوانەیی شکاند، کە ئەویش زۆرترین گۆڵە لە یەک وەرزی خولی نایابی سعودیە.

 

کۆی گۆڵەکانی ڕۆناڵدۆ بە دوو گۆڵی شەوی دووشەممە بەرامبەر یانەی ئیتیحاد، لە یەک وەرزدا گەیشتە 35 گۆڵ. ئەم سەرکەوتنە بەو مانایەیە کە بۆ دووەم وەرز لەسەریەک، ئەلنەسر لە پلەی دووەمی ڕیزبەندییەکە وەستا، واتا لە دوای ئەلهیلالی پاڵەوانی خولەکە.

 

ئەم یاریزانە تەمەن 39 ساڵە، ساڵی ڕابردوو لە یانەی مانچستەر یونایتدەوە پەیوەندی بەم یانە سعودییە کردووە، خاوەنی چەندین ژمارەی پێوانەیی دیکەیە. لەوانەش زۆرترین ژمارەی گۆڵ لە یارییە نێودەوڵەتییەکان.

 

رۆناڵدۆ تا ئێستا 128 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی پورتوگال تۆمارکردووە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن