ئەو ژنەی لەلایەن مێردەکەیەوە سووتێنرا دوای چوار ڕۆژ گیانیلەدەستدا

کوردستان

16/06/2024     ژمارەی بینراو 547

راچڵەکین-

لە شاری پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوای ئەوەی چواڕ ڕۆژ لەمەوبەر ژنێک لەلایەن مێردەکەیەوە سووتێندرا، ئەمڕۆ گیانیلەدەستدا.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ژنێک بەناوی لەیلی پایموزد، تەمەن 32 ساڵ و خەڵکی گوندی "خورینج" سەر بە شاری پیرانشار بەهۆی سووتانەوە (سەرووی ٩٠٪) لە یەکێک لە نەخۆشخانەی خومەینیی شاری ئورمیەدا گیانی لەدەستدا.

هەنگاو ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو ژنە قوربانییە کە دایکی دوو منداڵی کچ بووە، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە لەلایەن هاوسەرەکەی، موراد ڕەسووڵ ڕەوەندە لە باخی شوێنی کارەکەیان بە ڕشتنی بەنزین بەسەریدا ئاگر درا.

ئەوەشی باس کردووە، کە ئەو ژن و مێردە پێشتر پێکەوە ناکۆکییان بووە و لەیلی پایموزد لەم دواییانەدا دوای چەند مانگ گەڕانەوە بۆ ماڵی دایک و باوکی، بە نێوانگیریی ڕیش سپییەکان گەڕابووەوە بۆ لای هاوژینەکەی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن