راچڵەكین -
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا رۆژی سێشەممە بكرێتە پشووی فەرمی بەبۆنەی جەژنی غەدیر.
حەیدەر مەجید، وتەبێژی راگەیاندنی حكومەتی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەبۆنەی جەژنی غەدیر، بڕیاردرا رۆژی سێشەممە 25-6-2024 بكرێتە پشووی فەرمی لە سەرانسەری وڵاتدا.
رۆژی 22-5-2024، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرۆژەیاسای پشووە فەرمییەكانی پەسەندكرد، كە جەژنی غەدیر یەكێكە لە پشووە فەرمییەكان و لەلایەن شیعەكانەوە بە رۆژێكی پیرۆز دادەنرێت.