راچڵەکین-
کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، نرخی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی شەش دیاری‌کرا، نرخی یەک ئەمپێر له‌نێوان 11.500 بۆ 12.500 دیناره.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2/7/2024 لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 41 دینارە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان 11.500 بۆ 12.500 دیناره، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان 280 بۆ 305 کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
باسی لەوەش کردووە، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده بۆ مانگى ته‌مووز 24 كاتژمێری دەبێت واتە هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە پێویسته موه‌لیده‌كان كارەبا بدەن به هاوڵاتییان.
دەشڵێت، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له‌كۆنووسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزاده‌درێت.