وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە روونکردنەوە دەدات

کوردستان

06/07/2024     ژمارەی بینراو 1176

راچڵەکین-

 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،  سەرەڕای ئەوەی سبەی یەکشەممە، لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە، بەڵام دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.

روونشیکردەوە، دابەشکردنی مووچە بەپێی ئەو خشتەیەی کە راگەیەندراوە، وەکو خۆی بەردەوام دەبێت.

جێی ئاماژەیە، بڕیارە سبەی مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەشبکرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن