لە ڕووداوێکی تەقەکردندا دوو کەس کوژران و چەند کەسێکیش بریندارن

کوردستان

09/07/2024     ژمارەی بینراو 2487

راچڵەکین-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە قەزای خەبات، لە بەردەم پاڵاوگەی كۆمپانیای كار، لەسەر نۆرەگرتنی تانكەر بۆ بارکردنی سووتەمەنی، شەڕە تەقە روویداو بەهۆیەوە دوو كەس كوژران و چەند کەسێکیش بریندارن.

شەڕەکە لەنێوان شۆفێرێک و پاسەوانی پاڵاوگەی کۆمپانیای کار ڕوویداوە، لە ئەنجامدا دووکەس دەکوژرێت و کەسێکیش بریندارن.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی لە شەڕەکە بڵاوبووەتەوە، دوو کەس لە دووریی دوو بۆ سێ مەترێکەوە بە چەکی کڵاشینکۆڤ تەقە لە یەکتر دەکەن، کەسێکی دیکە وێنەیان دەگرێت، دوای ئەوە هەردوو کەسەکە بەهۆی بەرکەوتنی گوللـە دەکەونە سەر زەوی.

لە ڕووداوەکەدا کەسێک بەناوی "حەکیم کاکل" پاسەوانی کارگەکە و "دارەوان نەزیر" کارمەندی سیکوریتی کوژران.

دوای ڕووداوەکەش هێزێکی ئەمنی چونەتە شوێنی ڕووداوەکە و چەند پاسەوانێکی پاڵاوگەکەیان دەستگیرکردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن