ڕاچڵەکین سپۆرت -
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە کاتژمێر 3 بە کاتی کوردستان، لە یاری کۆتایی جامی کوپا ئەمریکای 2024، لە یاریگای هارد ڕۆک لە شاری میامی ئەمریکا هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و کۆڵۆمبیا ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە.
بۆ ئەم یارییە هەڵبژاردەی ئەرجنەتین بە پێکهاتەی تەواوە ئامادەیە و هیچ یاریزانێکی پێکان یان بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتی زەردەوە دوور ناکەونەوە و هەموو یاریزانەکان ئامادەن.
بەڵام کۆڵۆمبییەکان لە تواناکانی مینوز بەرگریکاری بەڵی ڕاست بێبەش دەبن دوای ئەوەی لە یاریی پێشووی بەرامبەر ئۆرۆگوای بە کارتی سور کرایە دەرەوە، هەروەها ئامادەبوونی جۆن لوکومی دیار نییە چونکە بە تەواوی لە پێکانەکەی چاک نەبووەتەوە.
پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و کۆڵۆمبیا بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:
ئەرجەنتین: مارتینێز، تالیافیکۆ، لیساندرۆ مارتینێز ، ڕۆمێرۆ، گۆنزالۆ مۆنتێل، دی پاوڵ، ئینزۆ فیرناندێز، ماک ئەلیستێر، دی ماریا، ئەلڤارێز ، مێسی.
کۆڵۆمبیا: ڤارگاس ، ئاریاس ، سانچێز ، کوێستا، مۆخیکا ، ریۆس ، لیرما ، ئاریاس، ڕۆدریگێز ، لویس دیاز، کۆردۆبا