تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا سێ ملیۆن و 145 هەزار كەسی تێپەڕاند

ڕاپۆرت

29/04/2020     ژمارەی بینراو 472

راچڵەكین- 

ژمارەی ئەو كەسانەی لەسەرانسەری جیهان كە بەهۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢١٨ هەزار و ١٨٧ كەس.

ماڵپەری "Worldometer"، كە‌ پشت بە ئامارە نوێیەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ دەبەستێت لە جیهاندا‌، بڵاویكردووەتەوە، ژمارەی گیانلەدەستدان بە پەتاكە لەسەرانسەری جیهان گەیشتووەته،‌ ٢١٨ هەزار و ١٨٧ كەس، ژمارەی ئەوانەشی دوای تووشبوونیان بە پەتاكە چاكبوونەتەوه گەیشتووەته،‌ ٩٦١ هەزار و ٨٧١ كەس.

- ئەمریكا زۆرترین حاڵەتی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە كۆرۆنا تیادا تۆماركراوە

لە ئەمریكا زۆرترین حاڵەتی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی زانكۆی جۆنز هۆپكینس بڵاوی كردوونەتەوە، تا ئێستا لە ئەمریكا یەك ملیۆن و ١٢ هەزار و ٥٨٣ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە تۆماركراوە و ٥٨ هەزار و ٣٥٥ كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

- ئەو وڵاتانەی ژمارەی تووشبوون بە پەتاكە تیایاندا ١٠ هەزاری تێپەڕاندووە

بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕەكە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی ژمارەی تووشبوون بە پەتاكە تیایاندا ١٠ هەزاری تێپەڕاندووە:

''ئیسپانیا ٢٣٢ هەزار و ١٢٨ حاڵەت، ئیتاڵیا ٢٠١ هەزار و ٥٠٥ حاڵەت، فەڕەنسا ١٦٥ هەزار و ٩١١ حاڵەت، بەریتانیا ١٦١ هەزار و ١٤٥ حاڵەت، ئەڵمانیا ١٥٩ هەزار و ٩١٢ حاڵەت، توركیا ١١٤ هەزار و ٦٥٣ حاڵەت، رووسیا ٩٩ هەزار ٣٩٩ حاڵەت، ئێران ٩٢ هەزار و ٥٨٤ حاڵەت، چین ٨٢ هەزار و ٨٥٨ حاڵەت، بەڕازیل ٧٣ هەزار و ٢٣٥ حاڵەت، كەنەدا ٥٠ هەزار و ٢٦ حاڵەت، بەلجیكا ٤٧ هەزار و ٣٣٤ حاڵەت، هۆڵەندا ٣٨ هەزار و ٤١٦ حاڵەت، هیندستان ٣١ هەزار ٣٣٢ حاڵەت، پیرۆ ٣١ هەزار ١٩٠ حاڵەت، سویسرا ٢٩ هەزار و ٢٦٤ حاڵەت، پورتوگال ٢٤ هەزار ٣٢٢ حاڵەت، ئیكوادۆر ٢٤ هەزار و ٢٥٨ حاڵەت، سعوودیە ٢٠ هەزار و ٧٧ حاڵەت، ئیرلەندا ١٩ هەزار ٨٧٧ حاڵەت، سوید ١٩ هەزار ٨٧٧ حاڵەت، مەكسیك ١٦ هەزار و ٧٥٢ حاڵەت، ئیسرائیل ١٥ هەزار ٧٨٢ حاڵەت، سینگاپور ١٥ هەزار و ٦٤١ حاڵەت، نەمسا ١٥ هەزار ٣٥٧ حاڵەت، پاكستان ١٤ هەزار و ٨٨٥ حاڵەت، ژاپۆن ١٤ هەزار ٤٤٨ حاڵەت، چیلی ١٤ هەزار ٣٦٥ حاڵەت، پۆڵەندا ١٢ هەزار و ٤١٥ حاڵەت، بیلاڕووسیا ١٢ هەزار و ٢٠٨ حاڵەت، قەتەر ١١ هەزار و ٩٢١ حاڵەت، رۆمانیا ١١ هەزار و ٦١٦ حاڵەت، ئیمارات ١١ هەزار و ٣٨٠ حاڵەت و كۆریای باشوور ١٠ هەزار ٧٦١ حاڵەت''.

ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان بەهۆی پەتاكەوە لەو وڵاتانە بەم شێوەیەیە:

''ئیتاڵیا ٢٧ هەزار و ٣٥٩ حاڵەت، ئیسپانیا ٢٣ هەزار و ٨٢٢ حاڵەت، فەڕەنسا ٢٣ هەزار و ٦٦٠ حاڵەت، بەریتانیا ٢١ هەزار و ٦٧٨ حاڵەت، بەلجیكا حەوت هەزار و ٣٣١ حاڵەت، ئەڵمانیا شەش هەزار و ٣١٤ حاڵەت، ئێران پێنج هەزار و ٨٧٧ حاڵەت، چین چوار هەزار و ٦٣٣ حاڵەت، بەڕازیل پێنج هەزار و ٨٣ حاڵەت، هۆڵەندا چوار هەزار و ٥٦٦ حاڵەت، توركیا دوو هەزار و ٩٩٢ حاڵەت، سوید دوو هەزار ٣٥٥ حاڵەت، كەنەدا دوو هەزار و ٨٥٩ حاڵەت، سویسرا هەزار و ٦٩٩ حاڵەت، مەكسیك هەزار و ٥٦٩ حاڵەت، ئیرلەندا هەزار و ١٥٩ حاڵەت، هیندستان هەزار و هەشت حاڵەت، رووسیا ٩٧٢ حاڵەت، پورتوگال ٩٤٨ حاڵەت، ئیكوادۆر ٨٧١ حاڵەت، پیرۆ ٨٥٤ حاڵەت، رۆمانیا ٦٠٦ حاڵەت، نەمسا ٥٦٩ حاڵەت‌، ژاپۆن ٤٠٧ حاڵەت، پاكستان ٣٢٧ حاڵەت‌، كۆریای باشوور ٢٤٦ حاڵەت، ئیسرائیل ٢١٢ حاڵەت، چیلی ٢٠٧ حاڵەت، سعوودیە ١٥٢ حاڵەت، ئیمارات ٨٩ حاڵەت‌، بیلاڕووسیا ٧٩ حاڵەت‌، سینگاپور ١٤ حاڵەت و قەتەر ١٠ حاڵەت‌‌''.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن