ڕاچڵەکین سپۆرت -
یانەی مانچستەر یونایتد ئاماژەیەکی ئەرێنی لەبارەی ماتیاس دی لیختی بەرگریکاری هۆڵەندی وەرگرتووە، کە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا هەوڵی گواستنەوەی دەدات.
بەپێی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی، دی لیخت لە گەشتەکەی بایرن میونشن بۆ کۆریای باشوور دوورخرایەوە، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ جێهێشتنی یانەکەی لەم هاوینەدا.
ئیریک تێن هاگ ڕاهێنەری هۆڵەندی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە یانەکەی کەوتووەتە گفتوگۆ بۆ گواستنەوەی یاریزانی پێشووی لە یانەی ئەیاکس ئەمستردام.
ئەم گەشتەی بایرن ڕۆیشتنی نزیکی یاریزانە هۆڵەندییەکە لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا پشتڕاست دەکاتەوە، ئەمەش لەبەر گفتوگۆ بەردەوامەکانی لەگەڵ یونایتد سەبارەت بەو یاریزانە.
پاڵەوانی مێژوویی ئەڵمانی داوای نزیکەی 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات لەبەرامبەر فرۆشتنی دی لیخت، لەکاتێکدا یونایتد بڕە پارەیەکی کەمتری پێشکەشکرد، ئەمەش وایکرد کۆتاییهاتنی گرێبەستەکە دوابخات.