سلێمانی؛ لە مانگێكدا زیاتر لە 18 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی تایبەت بە منداڵان چارەسەریان بۆ کراوە

تەندروستی

02/08/2024     ژمارەی بینراو 233

راچڵەکین-

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە مانگێكدا 18,181 منداڵ لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشید تایبەت بە منداڵان بینراون چارەسەریان بۆکراوە.

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە رێكەوتی (1 بۆ 2024/7/31) لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری لە شاری سلێمانی، 18,181 منداڵی نەخۆش لە هەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، 2,545 منداڵ داخڵ كراون.

لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی مناڵان 1,130 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 343 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە، 255 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 258 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 259 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 181 منداڵ لەبەشی هەرس و جگەر بینراون.

هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی مناڵانی فێركاری 20,848 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 599 سۆنەر و 84 ئیكۆ و  32 نازور ئەنجام دراوە و 420 تیشك گیراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن