بۆ خۆپاراستن لە سکچوون و رشانەوە دەبێت ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکەیت

تەندروستی

03/08/2024     ژمارەی بینراو 236

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە: بۆ خۆپاراستن لە پەتای سکچوون و رشانەوە، پێویستە ژمارەیەک رێنماییە لەلایەن هاوڵاتییانەوە جێبەجێبکرێت.

رێنماییەکان بریتین لە:

1-تانكى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ماڵه‌كانتان پاك بكه‌نه‌وه‌ لایه‌نى كه‌م به‌ شه‌ش مانگ جارێك وه‌ ده‌بێت به‌رده‌وام سه‌رداپۆشراوبێت.

2-پێویسته‌ سه‌وزه‌و میوه‌ به‌باشى بشۆرێته‌وه‌ به‌ مادده‌ى په‌رمه‌نگه‌ناتى پۆتاسیۆم یان به‌ خوێ یان هه‌ر پاكژكه‌ره‌وه‌یه‌كى تر پاشان ئاوێكى زۆرى پێدابكه‌.

3-خواردنى سه‌ر عه‌ره‌بانه‌و ده‌ست گێره‌كان مه‌خۆن بۆ پاراستنتان له‌ نه‌خۆشى.

4-دڵنیابه‌ له‌سه‌رچاوه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌  ته‌نها ئاوى به‌لوعه‌ یان بوتڵ كراوى كارگه‌كان به‌كاربهێنه‌ بۆ خواردنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئاوى بیرت به‌كارهێنا به‌باشى بیكۆڵێنه‌ پاشان به‌كارى بهێنه‌.

 5- ده‌سته‌كانت به‌ به‌رده‌وامى بشۆ به‌ سابوونى شل به‌ تایبه‌تى،  پێش نان خواردن -ئاماده‌كردنى خواردن - شیرپێدانى دایك بۆ كۆرپه‌كه‌ى - ئاماده‌كردنى خواردن و شیر بۆ منداڵ - به‌كارهێنانى ده‌رمان، هەروەها پاش توالیت - نان خواردن - هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ نه‌خۆش - پاككردنه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌ت.

6-  له‌ كاتى توشبوونت به‌ سكچوون و ڕشانه‌وه‌ شله‌مه‌نى زۆر بخۆ و به‌ زووترین كات سه‌ردانى نزیكترین مه‌ڵبه‌ندى ته‌ندروستى بكه‌.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن