ڕاچڵەکین سپۆرت -
یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی ئەتالانتای ئیتاڵی لە جامی سوپەری ئەوروپا 2024، لە یاریگای نارۆدۆوی لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا.
ڕیال مەدرید وەک پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ بەشداری یارییەکە دەکات، دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی وەرزی ڕابردوودا بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
سەبارەت بە یانەی ئەتالانتای ئیتاڵی، دوای بردنەوەی لە یانەی بایر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی وەک پاڵەوانی جامی یۆرۆپا لیگ بەشداری سوپەری ئەوروپا دەکات.
ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی خەڵاتی دارایی بۆ پاڵەوانێتییەکە ئاشکرا دەکات، بەو پێیەی ڕیال مەدرید و ئەتالانتا هەریەکەیان بڕی 4 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرن بۆ بەشداریکردن لە یارییەکەدا.
براوەی جامەکە بڕی یەک ملیۆن یۆرۆی زیادە وەردەگرێت، ئەوەش لەبەر ئەوەی دەبێت بە پاڵەوان.