تەرمی ئەو کەسەی لە سەیرانگەی کونەماسی خنکا دەرهێنرا و ناسنامەکەی ئاشکرا بوو

کوردستان

16/08/2024     ژمارەی بینراو 747

راچڵەکین-

دوای ئەوەی دوانیوڕۆی ئەمڕۆ لە سەیرانگەی کونەماسی کەسێک خنکا، کەمێک لەمەوبەر تەرمەکەی دەرهێنرا و ناسنامەکەی ئاشکرا بوو.

عوسمان ئەنوەر، قائیمقامی قەزای رایگەیاند، ئەو کەسەی لە ئاوی کونەماسی گیانیلەدەستداوە، بەناوی پێشەوا یاسین بووە و تەمەنی 31 ساڵە، دانیشتووی شاری سلێمانییە و لەگەڵ دایک و باوکی بۆ گەشت و سەیران روویان لە ناوچەکە کردووە.

تەرمی ناوبراو، لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنوورەکە و تیمەکانی غەواسی دووکان تەرمەکە دەرهێندراوەتەوە، و رەوانەی پزیشکی دادیی سلێمانی کراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن