مێژووی ڕووبەڕووبوونەوەی بەرشەلۆنە و بلباو لە لالیگا بزانە

وەرزش

23/08/2024     ژمارەی بینراو 104

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئێوارەی ڕۆژی شەممە یانەی بەرشەلۆنە لە گەڕی دووەمی خولی پلە یەکی ئیسپانیا میوانداری ڕکابەرەکەی یانەی ئەتلەتیک بلباو دەکات.

بەرشەلۆنە لە گەڕی یەکەمدا بە زەحمەت لە ڤالێنسیای بردەوە، ئەتلەتیک بلباو لەگەڵ خیتافی یەکسان بوو.

بەرشەلۆنە دەچێتە یاری داهاتووی خۆی بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو بە ئامانجی بەدەستهێنانی سەرکەوتن بەمەبەستی بەدەستهێنانی متمانە لەگەڵ ڕاهێنەرە نوێیەکەی هانسی فلیک، لە بەرامبەردا بیلباو بە چەکی دیاری خۆی کە نیکۆ ویلیامزە یاری دەکات.

بەرشەلۆنە لە یاریی داهاتوودا ڕووبەڕووی ڕکابەرەکەی بلباو دەبێتەوە، کە تا ئێستا لە ڕکابەرییەکانی خولی ئیسپانیا 186 ڕوبەڕووی یەکبوونەتەوە بەرشەلۆنە 94 یاری بردووەتەوە و 60 یاری دۆڕاندووە و هەردوو یانە لە 32 یاریدا یەکسانبوون.

بارسێلۆنا سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی 352 گۆڵ بەرامبەر بلباو، بلباو 259 گۆڵی بەرامبەر بەرشەلۆنە تۆمارکردووە، لیۆنێل مێسیش گۆڵکاری مێژوویی یارییەکانی هەردوو یانە لە پاڵەوانێتی خولەکەدا بە 18 گۆڵ.

شایانی باسە دوایین یاری نێوان هەردوو یانە لە خولەکەدا ژە وەرزی ڕابردووبوو بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن